ڕوانگە - دابەزینی پلەکانی گەرما گرفت بۆ كێڵگەی كۆرمۆر دروست بووە و وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەن


وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە كاتژمێر 2ی شەوەوە، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروست بوو و كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز هەبوو بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا، بەمەش بووە هۆی كەمبوونەوەی نزیکەی هەزار مێگاوات كارەبا.


وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونیشیکردۆتەوە،لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەن.