ڕوانگە- لە ڕاگەیگژیەندراوێکدا لەبارەی ڕێگرەیەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی کە سوتەمەنی دەگوازنەوە لە سەر ڕێگای عەربەت-سلێمانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان مامۆستایان و فەرمانبەران و بەشێک لە شۆفێران دروست بووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆکاری رێگریی لەلایەن مامۆستایان و هاووڵاتییان لە تێپەڕبوونی ئوتومبێلی بارهەڵگر و مانەوەیان لەو شوێنەدا بۆ ماوەی دوو رۆژ، شۆفێرەکان گوشاریان کردبوو و هەوڵی تێپەڕبوونیان دابوو، بووە هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی چەند شۆفێر و هاونیشتمانییەک بریندار بوون".
ئاماژە بەوەشکراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان وەک لایەنی جێبەجێکاری یاسا دەستبەجێ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە و رێگری لە تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و رێکاری یاسایی گرتەبەر".
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ئاشکراردووە، "دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە. ئێستاش هیچ كەسێک دەستگیرنەكراوه و بریندارەکانیش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە".