ڕوانگە- سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، زۆرینەی کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی دوو دوای تێبیینیەکانی بەغداد تەواکراون و بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەی یاخود پینجشەممە رەوانەی بەغداد دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە بگعاسی لەوەشکردووە ، چاوەڕواندەکرێت لەدوای ناردنی لیستەكە، بەغداد سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەمویلی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.
دواكەوتنی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغداد، لەكاتێكدایە كە بڕیاربوو بە گوێرەی رێككەوتنی هەولێر و بەغداد لیستی مووچەی مانگی یەک ببێتە بنەما بۆ لیستی مووچەی كۆی مانگەكانی ئەمساڵ، بەڵام بەهۆی بوونی كێشە لە لیستەكەدا نەبووە بنەما، بۆیە رەنگە لیستی مووچەی مانگی دوو ببێتە بنەما بۆ مانگەكانی داهاتوو.