ڕوانگە- عەقیدی مەفپەروە علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، دوێنێ سێ شەمە لەگوندی حاجی عەواد سەربەناحییەی سەرقەڵا تەرمی منداڵێکی 9 ساڵان هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار .

بەوتەی کەسوکاری منداڵەکە گولە هاوەن پێیدا تەنیوەتەوە.

عەقیدی مەفپەروە علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە، منداڵەکە ناوی (سەفین یادگار حەمید )ە و لەنزیک گوندەکەیان لای مەڕوماڵات بوە دەستکاری گولەهاوەنێکی کردوە کەگومان دەکرێت کۆن بێت لەئەنجامدا پێیدا تەقیەوەتەوەو گیانی لەدەستداوە.

لەئێستادا پۆلیس چۆتە شوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.

.