ڕوانگە - جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق لەبارەی ئه‌فسه‌ره كورده‌كه‌ى ناو سوپاى عێراق كه بە بڕیاری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک دەستگیرکرابوو
ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ئەفسەرە ئازادكراوه‌و پۆستى باڵاتریشى وه‌رگرتوه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاوی کردەووە:"عه‌قید ڕێبەر مزوری فەرماندەی فەوج لەسنوری سەرگەران گەڕاوه‌ته‌وه ناو کەسوکاری‌و پۆستێکی بەرزتری پێبەخشراوه".
وتیشی "عه‌قید ڕێبه‌ر پێشتر فه‌رمانده‌ى فه‌وج بوو، به‌ڵام ئێستا پله‌كه‌ى به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ موقەدەمی لیوا، لەگەڵ خۆی قسەمکرد تەنانەت لەناوچەکەش بمێنێت، بەڵام خۆی داوای‌کرد لەو پۆستە نوێیەی دەستبەکاربێت، بۆیه جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه، ئێمە برای ئەوو تەواوی ئەفسەرە دڵسۆزەکانین لەهەر جێگه‌یەک بن".
پێشتر سەرچاوەیەک لەسوپای عێراقه‌وه ڕایگه‌یاندبوو، "ئەو ئەفسەرە بەتۆمەتی هاوکاریکردن‌و لایەنگیریی جوتیارانی کورد، لەژورێک دەستبەسەرکراوەو بڕیارە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت‌و به‌گوێره‌ى مادەی 67 یاسای سزادانی سەربازیی، سزادەدرێت.