ڕوانگە- سەرۆککۆماری عێراق لە کۆڕبەندی هەولێردا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند،رۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر لە ساڵێکە لە جووڵەی بەردەوامی سیاسی و ئەمنی و سەربازیدایە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر نەخشەی سیاسیی هەندێک وڵات دروستکردووە و هۆشداریی ئەمنی و کۆمەڵایەتی بە وڵاتانی دیکە دەدات، عێراقیش لەوە بەدەر نییە ئەگەر رێکاری پێویست نەگیرێنەبەر.

وتیشی:، نزیکەی ساڵ و نیوێکە گەلی فەلەستین رووبەڕووی پەلامار بووەتەوە و زۆربەی وڵاتانی جیهان لێی بێدەنگن، "ئەمەش کارەساتێکی مرۆیی سامناکی لێکەوتووەتەوە."

 سەرۆککۆماری عێراق جەختی کردەوە لە پێویستیی بەردەوامبوونی ئاگربەست، فریاکەوتنی زیانلێکەوتووان، مافی گەلی فەلەستین لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ