ڕوانگە - بەمەبەستی پاککردنەوەی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ناوی دوووبارە و هەروەها نەهێشتنی ناوی وەهمی لە لیستی مووچەدا وەزیری دارای عێراق داوایەک ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی زانیارییە میدیایەکان، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق مەرجێكی نوێی داناوە بۆ هەرێم كە پێویستە سەرجەم داتاكان بۆ ژمارەی وەزیفی رەوانەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بكرێت و بۆ هەموو مووچەخۆرێك كە ناوی چواری دایكی تێدابێت.
هەر بەپێی زانیاریەکان ئەم هەنگاوەی وەزیری دارایی عێراقیش بۆ بنبڕکردنی ناوی وهمی و دوبارەیە.