ڕوانگە- بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی، بەرگرتن لە هەر جۆرە پیلانێکی تێکدەرانەی تیرۆر، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و رێگریی لە سەرهەڵدانی تووندوتیژیی چەند کاتژمێرێک بەر لە بڵاوبونەوەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان،لە پارێزگای وان-ی باکووری کوردستان گردبوونەوەی هاووڵاتیان قەدەغەکرا..

پارێزگای وان ڕایگەیاند، لە 26ـی شوباتی 2025ـەوە بۆ ماوەی 15 رۆژ لە سنووری پارێزگای وان خۆپیشاندان و گردبوونەوە قەدەغە کرا. 

بڕیارەکە لە کاتێکدایە بریارە شاندی دەم پارتی ئیمراڵی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەمەبەستی ئەنجامدانی سێیەمین دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بچنە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی و هەر ئەمڕۆ پەیامی ئۆجەلان بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکرێت.