ڕوانگە- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاند: "لیستی مووچەی مانگی شوبات کە دوێنێ ڕەوانەی بەغدا کرا، گەیشتووەتە دارایی فیدراڵ و ئەمڕۆ ڕێکارەکانی وردبینی دەستیان پێکردووە."
ئەو سەرچاوە ڕونیشیکردۆتەوە: "تیمێکی تەکنیکیی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش گەیشتوونەتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەماهەنگی دەکەن."
سەرچاوەکە ئاشکرایشیکردووە: "ڕێکارەکانی وردبینیی ئەمجارە جیاوازن و کاتی کەمتری دەوێت، بۆیە هەوڵ دەدرێت ئەمڕۆ نووسراوی تەمویلی مووچەش بکرێت، بەڵام یەکلایی نەبووتەوە ئەمڕۆ تەمویل دەنێردرێت، یان دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، نووسراوەکانی تەمویل حەوت جۆر نووسراون، خانەنشین بە تەنیایە و فەرمانبەری مەدەنی بە تەنیا و سەربازییش بە تەنیا، بۆ هەر نووسراوێک کاتی دەوێت و بەراورد بە مانگی پێشوو دەکرێت، نووسراوەکان تەواو بکرێن، تەمویل بۆ یەکشەممە دەکرێت.