ڕوانگە-لە ناوچەی پیشەسازی کەلار بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیتریش برینداربوو ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا

عەقید سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە رایگەیاند،بەیانی ئەمڕۆ (پێنج شەممە) دوای ئەوەی ماتۆڕ سکیلێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری ماندا دەکێشێت لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار سەرنشینێکی ماتۆڕ سکیلەکە لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٢ گیان لەدەستدەدات و لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە بریندار بوو.

عەقید سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە،سەبارەت بە هۆکار و شێوازی ڕووداوەکە تیمی هاتووچۆ گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە، بریندارەکەش کە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکەیە لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٩ەو، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.