ڕوانگە -لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە بورهان شێخ ڕەوف نوسەر و چاودێری  سیاسی لەبارەی پرسی ئاشتی لە تورکیا و هەروەها  هەوڵەکان بۆ سەرخستنی ئەو پرسە ڕایگەیاند؛"  ڕێگاچارەی سیاسی وە دیالۆگ باشترین و گونجاوترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان وبەتایبەتی کێشەی کورد، چونکە ئەزمونی سەد ساڵی  ڕابردوو ئەوەی سەلماند کە ئەم کێشەیە لەڕووی حەلی ئەمنی وعەسکەرییەوە چارەسەرناکرێت و وە گونجاوترین چارەسەربۆی چارەسەری سیاسیو کۆبونەوەیە لەسەر مێزی ڰفتوگۆ خەباتی مەدەنی و دەستورییە."

وتیشی: ئەگەر باسی پرۆسەی سیاسی و دانوستان و پرۆسەی ئاشتی بکەین لە تورکیادا ئەوا تێدەگەین ئەمە یەکەمینجارنییە، بەڵکو‌ لە  ساڵی  1993 لەسەر ددەستی جەنابی مام جەلال و ئۆزال سەرۆکی ئەوکاتی تورکیا هەوڵێکی لەوجۆرە هەبوو کە یەکەمین هەنگاوەکانی ئاشتې‌ بوو، بەڵام دوای بەهۆی مەرگی تورکد ئۆزالەوە لە بارودۆخێکی تەموژاویدا ئەو پرۆسەیە سەری نەگرت، وە جاری دووەمیش لە ساڵانی 2011‌ - 2012-2013 بەهەمانشێوە هەوڵێکی تردرا‌ و بۆ چەند ساڵێکیش ئاگربەست ڕاگەیەنرا، بەڵام  دیسانەوە بەئاکام نەگەشت.

بورهان شێخ ڕەئوف، ڕونیشیکردەوە،"ئەمە بۆجاری سێیەمە لەڕێگەی بانگەوازەکەی ئۆجەلانەوە کۆتای بە شەڕوو بەریەککەوتن دێت و وەئەگەر ئیرادەیەکی ڕاستەقینە هەبێت دەکرێت بەڕێگەی ئاشتیانە چارەسەری ئەم  کێشەیە  بکرێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر کردۆتەوە‌ لەو پەیامە کورتەیدا پەیامێکی گەورە و گرنگیداوە و دەڵێت: لە ساڵەکانی هەشتاکانی ڕابردوو کە ئێمە خەباتی چەکداریمان دەستپێکرد نکۆڵی لە مافی  کورد دەکرا و هەروەها لەکاتی شەڕی سارددابوو ناوی کورد و جلی کوردی کولتوری کوردی قەدەغەبوو ڕێگەیەکی دیکە نەبوو بۆیە ئێمە چەکمان هەڵبژارد، بەڵام ئەگەر ئێستا دەرگا بګرێتەوە بۆ چارەسەری سیاسی و ئاشتیانە بێگومان‌ کورد عاشقی چەک نییە و ئامادەیە بەڕێگەی دیالۆگ و خەباتی سیاسی ومەدەنی ئەم پرسە چارەسەربکرێت و ئەمە دەرفەتێکی تر دەدات بەئاشتی و پێکەوەژیان لە تورکیادا وە ئەگەر ئەمە تورکەکان و دەەوڵەتی تورکیاش خۆی لێ بدزێتەوە ئەوە دەسەلمێنێت کە کورد گەلێکی ئاشتی خوازە و ئامادەیە واز لە چەک بێنێت، بگەڕێتەوە و چەکەکانی دابێتو بەئاشتی چارەسەری ئەم دۆخەبکات، بۆیە ئێستا تۆپەکە لە بەرپێی دەوڵەتی تورکیا و بەتایبەتی ئەردۆغان و باخچەلی دایە،کە ئەوان ئەو پێشنیارەیان کردووە، ئێستا ئایە پابەند دەبن‌ بە بەڵێنەکەیانەوە و چارەسەر بۆئەم کێشە دەدۆزنەوە؟

بورهان شێخ ڕەئۄف چادێری سیاسی ئاشکرایشیکرد،" لە ڕوی نێودەوڵەتیشەوە هێزێکی گەورە‌ پشتیوانی لە کورد دەکات و دان بەوەدا دەنێن کە کورد گەلێكی ئاشتی خوازە، هەروەها سەبارەت بە پەیامەکەی ئەمڕۆی‌ پەکەکەش بێگومان حەقی خۆیانە کە ئەوان داوایان لێ دەکرێت کۆنگرە ببەستن حەقی خۆیانەکە سەرۆکی حیزبەکەیان کە ئۆجەلانە ئامادەی ئەو کۆنگرەبێت و گفتوگۆی چۆنیەتی چەکدانان بکەن وە کۆتای بەپرۆسەیەکی چل ساڵی زیاتر بێنن و بێگومان دەبێت زەمینەسازی بۆ ئەو کۆنگرەیە بکرێت و ئەگەر تورکیاش هەنگاو نەنێت بێگومان ئەم پرۆسەیە‌ ئاسان نییە لە ڕاستیدا جێبەجێبکرێت  

لە وەڵامی  ئەوپرسیارەی کە کورد هەمیشە هەڵیداوە کێشەکان بە ئاشتیانە چارەسەربکرێت ئایە تورکیا لەمەدا تاچەند دەستپێشخەری كردووە و هەنگاوی جدی ناوە؟

بورهان شێخ ڕەئوف چاودێری سیاسی ڕونیکردەوە،" ئەگەرچی دەستپێشخەریەکە هی تورکیایە و باخچەلی لە پەڕلەمانی تورکیا تەوقەی لەگەڵ ئەندام پەڕلەمانەکانی دەمپارتی کرد کە  نوێنەرایەتی کورد دەکەن‌ و هەروەها دوای چەندین  ساڵ دەوڵەت باخچەلی کە سەرۆکی مەهەپەیە، کە یەکێک لە ڕەگەزپەرسترین حیزبەکانی مێژووی تورکیایە و دژبە کورد و بونی کوردە لەتورکیا، ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەبوو لە هەڵوێستەکانی و من بە پیری  ئاخرخێر ناوم بردووە، بەڵام ئەمە تەنها بەکورد ناکرێت و دەبێت چاوڕێ بکەین بزانین هەنگاوی داهاتوی ئەوانیش چی دەبێت و وە کورد گەلێکە بەدرێژای مێژوو پەلاماری هیچ گەلێکی دیکەی نەداوە و هەمو شەهیدەکانی کورد لەبەردەرگای ماڵەکانی خۆیدای و لەسەر خاکی خۆی بووە کە‌ ئەوەش شانازییەکی گەورەیە لە مێژووی کورددا وە هەرچەند تورکیا لەئێستادا لە خۆڕا ئەم هەنگاوەی نەناوە و پێشهاتە جیهانیەکان لە ناوچەکەدا ئەوە دەخوازن کە ئەمڕۆ کێشەی کورد بووەتە کێشەیەکی گەورە لەجیهان و لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا و‌ کاتی ئەوەنەماوە نکۆڵی لە مافەکانی بکرێت وە ئەگەر تورکیا خۆی نەیەتە پێشەوە و دەستپێشخەری نەکات‌ بۆ چارەسەركردنی ئەم کێشەیە‌ ئەوا خەڵکی دیکە خۆی دەکات بەخاوەنی کێشەی کورد و وەئەردۆغان و باخچەلیش درکیان بەەو مەترسییە  گەورە کردووە و دەوترێت ئەم سەدی بیست و یەکەمە سەدەی کوردی دەبێت بە کۆمەڵێک دەستکەوتەوە و دەبێت کۆتای بە نەهامەتیەکانی کورد بێت.

بورهان شێخ ڕەوف چاودێری سیاسی لەوەڵامی پرسیاری ئەوەۑ کە ئایە دەبێت چی بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەروەدەی تاکی تورک کە بەپێچەوانەی عەرەب و فارسەوە وەها پەروەردەەکراون کە نکۆڵی لە کورد دەکەن، ئایە ئەمە چۆن ڿارەسەر دکرێت؟

بورها شێخ ڕەئوف وتی؛"ِ فۆبیای تورک لە کورد  شتێکە بەئاشکرا هەستی پێدەکرێت، بەڵام ئیستا‌‌ وەک جاران نەماوە و ئێستا گۆڕانکاری گەورە هاتۆتە ئاراوە و ناکرێت ئێمە بای تورک بکەین و لەبەرامبەردا باسی‌ گەورە‌نوسەری تورک ئیسماعیل بێشکچی نەکەین کە 27 ساڵ لەسەر مەسەلەی کورد لە زیندانەکانی تورکیا بووە و هەروەها زۆر نوسەر و خەڵکی بەهەڵوێستی دیکەش لە مێژووی توركیاداهەن و ئێستاش گۆڕانکاری گەورە لەسەرئاستی  تورکیا هاتۆتەئاراوە و ئێستا جەهەپە حیزبەکەی کەمال ئەتاتورک بەڕەسمی  باسی ئەوەدەکەن کە دەبێت کێشەی کورد لە ڕێگەی پەڕلەمانەوە چارەسەربکرێت و پشتیوانی ئەەم  پرۆسەن و دەڵێن دەبێت بەیاسا چارەسەربكرێت حیزبەکانی دیکەش هەڵوێستیان هەبووە و پشتیوانییان لەپرۆسەی ئاشتی کردووە، ڕاستە لەبواری پەروەردەدا دەبێت خەڵکی تورکیا بەوە پەروەردە بکرێت کە کورد میللەتێکە هەزاران ساڵە لەگەڵ تورکدا دەژین و ئەمە پێچەوانەی ئێران و عێراق کە سەد ساڵە وەک دەوڵەت لەگەڵیاندا دەژین، بەڵام‌ کورد لە تورکیا هەزاران ساڵە لەپێش تورکەکانیشەوە لە ئەنادۆڵ دا ژیاون و مێژوویەکی درێژتریان هەیە، بۆیە دەبێت ئەمە ڕاستبکرێتەوە، لە سەد ساڵی ڕابردودا لەسەردەمی کۆماری تورکیاوە نکۆڵی لە کورد کراوە و لەکاتێکدا لە سەڵتەنەتی عوسمانیدا کورد جۆرێک لە ئازادی هەبووە و ویلایەتی هەبووە و دەستکاری‌ کاروباری ناوخۆی کوردیان نەکردووە و تەنها لەکاتی جەنگدا زەریبە و چەکداریان داوە بۆشەڕەکان ئەگینا ئەوان تەداخولی کاروباری کردیان نەکردووە، کەجارێکی دیکە خەریکە ڕەئێکی وا لەناو تورکدا سەرهەڵدەداتەوە.