ڕوانگە- ئەمڕۆ شەممە 1ی ئازاری 2025 نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراقدا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەرداهات

 نرخی دۆلار لە بۆرسەی ئەلکیفە و ئەلحەریتیە دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بۆ هەر 100 دۆلارێک 148 هەزار و 500 دینار دابەزی، لە کاتێکدا سەرلەبەیانی پێنجشەممەی ڕابردوو بۆ هەر 100 دۆلارێک 148 هەزار و 850 دیناری تۆمارکرد.

هەروەها  سەبارەت بە نرخی فرۆشتن لە دوکانەکانی ئاڵوگۆڕکردن لە بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغدا، دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتە 149 هەزار و 500 دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک، و نرخی کڕینی بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار.

 ڕۆژی 7ی شوباتی 2022، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی خۆی بۆ هەموارکردنەوەی نرخی دۆلار بۆ هەزار و 320 دینار بۆ هەر دۆلارێک ڕاگەیاند