ڕوانگە-وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، پشوی به‌هاره‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له 11ی ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو 23ی (ئازار/3) ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌و ناوه‌ندانه جێبه‌جێده‌كرێت كه ساڵنامه‌ی وه‌زاره‌تیان وه‌ك خۆی پیاده‌كردوه.
سامان سیوه‌یلی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، "ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی خوێندنی حكومی كه ساڵنامه‌ی وه‌زاره‌تییان وه‌ك خۆی پیاده‌كردوه له‌گه‌ڵ هه‌مو ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ناحكومی، پشوی به‌هاره‌یان له 11ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
ڕونیشیکردەوەە، پشوه‌كه تاوه‌كو 23ی (ئازار/3)ی 2025 ده‌بێت و رۆژی دوشه‌ممه كه ده‌كاته 24ی (ئازار/3) ده‌وامی ئاسایی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبو، له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا، له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌ر وانه‌یه‌ك پێنج خوله‌ك كه‌مده‌كرێته‌وه.