ڕوانگە- سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە 2025/3/2 ، لیژنەی داڕشتنی دەستوور له سووریا کار لەسەر دەرکردنی بەیاننامەیەکی دەستووری دەکات که 48 مادده لەخۆ دەگرێت.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ڕاگەیاندراوی دەستووری لە سوریادا هاتووە کە سەرۆکی کۆمار دەبێت موسڵمان بێت و ئەم دووەمیان فەرماندەی باڵای سوپا و هێزە چەکدارەکان دەبێت.
ڕونکراوەتەوە، سەرۆکی کۆمار لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا لە بەرواری دەرچوونی جاڕنامەی دەستوورییەوە، مەجلیسی گەل دیاری دەکات.
هەمان سەرچاوە بۆ کەەناڵی جەزیرەی ڕونکردۆتەوە، که ئەنجوومەنی گەلی سوریا 100 ئەندام لەخۆدەگرێت، هەروەها نوێنەرایەتی دادپەروەرۑ پێکهاتەکان و لێهاتووی لەبەرچاو دەگیرێت، بە ئاماژە بەوەی کە سەرۆک کۆمار به فه ڕمانێکی کۆماری ئه ندامانی خۆی دیاری ده کات، و ماوه ی ئه نجومه نه که دوو ساڵ ده بێت.
ئەو سەرچاوانە ئاشکراشیانکردووە، بەیاننامە دەستوورییەکە ڕێگە بە پێکهێنانی حزبەکان دەدات لەسەر بنکە نیشتمانییەکان بەپێی یاسایەک کە دواتر دەربچێت.
لای خۆیەوە پەیامنێری کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆک کۆماری سوریا لەگەڵ ئەندامانی ئەو لیژنەیەی کە ئەرکی داڕشتنی بەیاننامەی دەستووری پێسپێردراوە، کۆبووەتەوە.
پێشتریش سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ڕایگەیاند کە شەرع بڕیاری داوە لیژنەیەکی شارەزا پێکبهێنێت بۆ داڕشتنی بەیاننامەیەکی دەستوری کە قۆناغی ئینتقالی لەو وڵاتە ڕێکدەخات.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لیژنەکە پێشنیارەکەی خۆی پێشکەش بە سەرۆک کۆماری کۆمار دەکات لە کاتی تەواوبوونیدا.
لیژنه ی پسپۆڕان له عه بدولحه مید ئه لئه واک، یاسر الحویش، ئیسماعیل الخلفان، ڕیان کاهیلان، محمد ڕێده جلخی، ئه حمه د قورابی، و بههیا مه ڕدینی پێکدێت.
لە بەیاننامەی سەرۆکایەتی سوریادا ڕوونی کردەوە کە ئەو لیژنەیە لەسەر بنەمای خواستەکانی گەلی سوریا بۆ بنیاتنانی دەوڵەتەکەیان لەسەر بناغەکانی دەوڵەتی یاسا و لەسەر بنەمای دەرئەنجامەکانی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی پێکهێنراوە.
پرسی داڕشتنی دەستووری نوێ بۆ سووریا یەکێک بوو لەو پرسە دیارانەی کە لە کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی سووریا کە هەفتەی ڕابردوو لە دیمەشق بەڕێوەچوو، تاوتوێ کرا.
بەگوێرەی پوختەی ئەو وتووێژانەی کە چەند کاتژمێرێک بەر لە کۆتایی هاتنی کۆنفرانسی دیالۆگ بڵاوکرایەوە، چاوەڕوان دەکرێت دەستووری پێشنیارکراوی ئەو ماددانە لەخۆ بگرێت کە گەرەنتی ئەوە بکات کە تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو دووبارە نەبنەوە و دادپەروەری ئینتقالی بەدی بهێنرێت و مافی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان مسۆگەر بکرێن.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت، پیرۆزکردنی سەروەری یاسا و ئازادییە گشتییەکان و هاووڵاتیبوون وەک بنەما بۆ گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی نوێ، هەروەها پەرلەمان و ڕۆڵ و هەڵبژاردنی و مۆدێرنکردنی ناسنامەی سیاسی و ئابووریی دەوڵەت، جگە لە فۆرمی سیستەمی حکومەت و پەیوەندی نێوان دەسەڵاتداران لەخۆ بگرێت