ڕوانگە-لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆۆمبێلەوە دوو کەس برینداربوون ڕەوانەی نەخۆشخانەی خانەقین کران
عەقید سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕیگەیاند،بەیانی ئەمڕۆ (دووشەمە) ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆێۆتا پیکاب بەئاراستەی قەزای خانەقین ڕۆیشتووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی بەئاراستەی کەلار هاتووە پێکیانداداوە، بەهۆیەوە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون و گەیەنرانە نەخۆشخانەی خانەقین بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
عەقید سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە،شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لەدایک بووی ساڵی ١٩٦٨ەو شۆفێری نیسان سەنی لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠١ە، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەرەدەوامە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە.