ڕوانگە - بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك، لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی سەرچنار لەشاری سلێمانی لە ڕوداوێكدا هاووڵاتییەك بە فیشەك كوژرا و تۆمەتبار هەڵات، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوە بۆ دۆینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە لەماوەی كەمتر لەهەشت سەعات تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت."
وتەبێژژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونیشیکردەوە؛"
لە ئێستادا تۆمەتبار ( خ، ئ، م ) لەدایكبووی 1972 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا."