ڕوانگە-لەناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک دایکێک و دوومنداڵ دەشێلێت، یەکێک لە منداڵەکان گیانی لەدەستدا


سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"

ئەم شەو (دووشەمە) لەناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار  ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا بارهەڵگر دایکێک و دوو منداڵ دەشێلێت و برینداریان دەکات، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە منداڵەکان کە تەمەنی ٤ ساڵە گیانی لەدەستدا،و هەردوو بریندارەکەیتر لەژێر چاودێری پزیشکدان،


سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"

 لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.