ڕوانگە - دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، ئەو بومەلەرزەیەی شەوی رابردوو سنووری گەرمیانی هەژاند گوڕەکەی 4.2 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، کاتژمێر 11:53 خولەکی شەوی رابردوو بومەلەرزیەک بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری نێوان عێراق ئێران لە قەزای خانەقین روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چەقی بومەلەرزەکە لە دووری 10 کیلۆمەتر لە قەزای خانەقین روویداوە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە.