ڕوانگە-بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە گەردوونییەكان و شارەزایانی بواری گەردوونی پێشبینی دەکرێت مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژ بێت و 30ی ئازار دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ.

پەیمانگەی توێژینەوەی گەردوونی لە میسر ڕایگەیاندووە، بەپێی لێکدانەوە گەردوونییەکان مانگی شەوال لە نیوەڕۆی 29ی ڕەمەزان، کە هاوکاتە لەگەڵ 29ی ئازاری 2025 لەدایک دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی لەدایکبوونی مانگی نوێ، بۆ ماوەی 7 خوولەک لە ئاسمانی شاری مەککەی سعودیە دەبینرێت، لە شاری قاهیرەی میسر دوای خۆرئاوابوون بۆ ماوەی 11 خوولەک دەبینرێت.

وەک پەیمانگاکە دەیڵێت: بەپێی ئەو هەژمارکردنە ڕۆژی 30ی ئازاری 2025 دەکاتە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.