ڕوانگە-سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن ڕوسیا ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ یارمەتیدانی ئەمریكا بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران لە بارەی پرسە جیاوازەكانی وەك بەرنامە ئەتۆمیەكەی تاران و گروپە چەكدارە دڵسۆزەكانی لە ناوچەكەدا، هەروەها بەرپرسێكی ڕوسیاش ڕایگەیاندووە، "لە دانوستانەکانی ڕوسیا و ئەمریکا لە سعودیە، باس لە دۆخی ئێران کراوە و ڕێککەوتون لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆی جیا لەسەر ئەو پرسە".
پێگەی بلومبێرگ - ی ئەمەریکی دوێنێ سێشەممە ٢٠٢٥/٣/٤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویكردەوە، ڕوسیا ئامادەیە یارمەتیی ئیدارەی ترەمپ بدات لە دانوستانی لەگەڵ ئێران لەبارەی پرسەكانی بەرنامە ئەتۆمیەكەی تاران و پشتیوانیکردن لە گروپە چەكدارە دژەكانی بە ئەمریکا لە ناوچەکەدا.