ڕوانگە- لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛""لە پێناو پاراستی سامانی ماسی ، وەک سامانێکی گرنگی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان ، سەبارەت بە دیاریکردنی وەرزی قەدەغەکردنی راوەماسی بۆ ئەمساڵ ، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی وەرزی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان لە رێکەوتی 20/3/2025 تاوەکو 20/6/2025 وە بەدیاریکراوەی لە رێکەوتی 21/6/2025 وەرزی ڕاوەماسی ئاسی دەکرێتەوە

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی  وەزارەتی  کشتوکاڵ

ئاگاداری سەبارەت بە بابەتی بڕیاری قەدەغەکردنی راوە ماسی 

لە پێناو پاراستی سامانی ماسی ، وەک سامانێکی گرنگی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان ، سەبارەت بە دیاریکردنی وەرزی قەدەغەکردنی راوەماسی بۆ ئەمساڵ ، بڕیاردرا بە:

قەدەغەکردنی وەرزی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان لە رێکەوتی 20/3/2025 تاوەکو 20/6/2025 وە بەدیاریکراوەی لە رێکەوتی 21/6/2025 وەرزی ڕاوەماسی ئاسی دەکرێتەوە .

هەروەها راوکردن بە :(کارەبا و ماددە ژەهرەوییەکان و ماددە تەقەمەنیەکان و تۆری کوو ورد) کە ببێتە هۆکاری لەناوبردنی بە‌کۆمەڵی زیندەوەرە ئاوییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و رێگە پێنەدراو دەبێت..

بۆ‌ ئەم مەبەستە سەرجەم دامەزراوەکانی پەیوەندیدار ئاگادار کراونەتەوە کەرێکاری پێویستی کارگێری و یاسایی بگرنەبەر بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە.

تێبینی/ بەهۆی گۆرانکاری کەش و هەواو دیراسەکردنی وادەی بڕیاری قەدەغەکردنی وەرزی راوەماسی گۆرانکاریەک هاتەپێش کە لە 10/3/2025 بۆ 20/3/2025 .

لەگەڵ رێزدا ...

       راگەیاندنی وەزارەتی
 کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو