ڕوانگە- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی کردەوە دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لیژنەیەک لە پۆلیس و ئاسایش و هاتووچۆی نێو شار پێک هێنرا بەمەبەستی چاودێری کردنی شوێنەگشتێکانی قەزای کەلار و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ئەمشەو مەفرەزەکانی لیژنەکە سەرجەم گەڕەکەکانی قەزای کەلارو ناحییەی ڕزگاری و گوندی گردەگۆزینە و شوێنە گشتێکانیان بەسەر کردەوە ئامانجمانە لەم مانگەدا هاوڵاتییان لەکەشێکی ئارامدا کاتەکانیان بەسەر بەرن
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە؛" مەفرەزەکانی ئەم لیژنەیە تاوەکوو کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەئامادە باشیدا دەبن و نێو شارو گەڕەکەکان بەسەر دەکەنەوەو لەهەندێ کاتدا بازگەی کاتیان دەبێت."