ڕوانگە - بۆ بەهێزکردنی خوێندنی کوردی لە دەرەوەی وڵات، یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پەروەردە و کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی واژوو کرا.
دکتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛" بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی بۆ دەرەوەی وڵات کراوەتەوە.
وتیشی؛"ئامانجی لێکتێگەیشتنەکە برەودانی زیاترە بە خوێندن و زمان و کولتوور و فەرهەنگی کورد لە دەرەوەی وڵات،"؛
وەزیری پەروەردە ڕونیشیکردەوە؛" مامۆستایانی دەرەوەی وڵات دەخرێنە سیستمی وەزارەتی پەروەردەوە.
دکتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایشیکرد؛"لەساڵی 2022 ەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1000 خوێندکار فێری نوسین و خوێندنەوەی کوردی کراون، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی گەورەی پرۆژەکەیە