ڕوانگە-هەفتەی ڕابردوو هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕەخنەی لەنفوزو ڕۆڵی ئێران لەعێراقو سوریا گرت،ئەمەش نیگەرانی توندی بەرپرسانی ئێرانی بەدوای خۆیدا هێنا و لەبەرامبەر ئهو لێدوانهدا، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشێكى توندیكردهسهر فیدانو بهبێئهدهب ناوى برد.
لە لایەکی دیکەوە عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕایگەیاند، "پێیوستە بەرپرسانی تورکیا پابەندی ئەتەکێتی دیپلۆماسیی بن و هۆشداریشېدا لەوەی، لەبەرامبەر ئەوكارانهى کە بەزیادەڕەویی كراون لهلایهن توركیاوه، ئێران بێدەنگ نابێت.
فیدان جەختی لەوەکردهوه، سیاسەتی دەرەوەی ئێران کە پشت بەبریکارەکانی لەناوچەکە دەبەستێت، سەرەڕای ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیهێناوە، مەترسیی گەورەشی لەخۆگرتوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، هاکان فیدان وەڵامی لێدوانەکانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانی دایەوە کە بانگەشەی ئەوەیکردبوو، "بەرەی مقاوەمە" تێکنەشکێنراوە.
فیدان وتبوى، "بونی ئێران لەسوریا ڕێگریی لەڕودانی جینۆسایدێکی گەورە لەغەززە نەکردوە"، ئهمهش كاردانهوهى زۆر توندى بهدواى خۆیدا هێناوهو وهڵامهكانیش دژى فیدان لهتارانهوه تادێت فراوانترو توندتر دهبن.