ڕوانگە-لەسنوری قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، کرێکارێک لەکاتی کارکردندا، لەبینایەک کەوته خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
ڕەفیق قادر، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتن شەهید هەژار لە کەلار، ڕاگەیاند، کرێکارێک بەبرینداری هێنراوەتە نەخۆشخانەکەمان و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی: کرێکارەکە لەکاتی کارکردندا لەبینایی کەوتوەتە خوارەوە و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەکەمان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە
ڕەفیق قادر، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتن شەهید هەژار، ڕونیشیکردەوە؛" ئەو هاوڵاتیە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ناوی بەشیری عەزیزی ــە و ولەدایکبووی ۱۹۷٥ خەڵکی ممەریوانە و ڕوداوەکە لەگەڕەکی سیروان بوە