ڕوانگە - بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ناحیەی رزگاری شەش کەس برینداربون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران..

 عەقید سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛«ئەمشەو  رووداویکی پێکدادان لە ناحیەی ڕزگاری رویدا، ڕوداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری هۆندا مینی پاس و فورد تایبەت ڕویدا ، بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.»

عەقید سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشېکردەوە؛«شۆفێری ئۆتۆمبیلەکان و چوار سەر نشینی هۆنداکە بریندارن، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.»