ڕوانگە- عەقیدی مافپەروەر علی جمال قدوریوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕانگە ڕایگەیاند؛ ئەمشەو لەگەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار گەنجێک بەناوی ( ئـ - ف - ع  ) لەدایکبووی 2007 بەچەقۆ کوژرا.


وتیشی؛ لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو تۆمەتبارلەدایکبووی 2004 دەستگیرکرا  بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەندکراوە.


 عەقیدی مافپەروەر علی جمال قدوریوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە؛ پۆلیس چوەتە شوێنی ڕووداوەکەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و لەگەڵ تۆمەتبار لەسەر هۆکاری ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.