ڕوانگە-پرۆژەی ڕوناکی یەکێکە لە پرۆژە و بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی  کوردستان و مەسروربارززانی سەرۆکی کابینەکە ڕایگەیاندووە ئامانج لەم پرۆژە دابینکردنی کارەەی ٢٤ کاتژمێرییە بۆ هاوڵاتیان، بەڵام ئەندامێکی پەڕلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات؛"پرۆژەی ڕووناکی پرۆژەی بەبازرگانیکردنی کارەبا یە لەسەر گیرفانی بەتاڵی خەڵک.


سۆران عومەر  ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛ پرۆژەکە ناویان ناوە ڕوناکی بەبازرگانیکردنی کارەبایەو ڕوتاندنەوەی خەڵکە.

رونیشی؛ پێشتر لەچەندین ڕێگەوە هەوڵیانداوە کارەبا بەبازرگانیی بکەن سەرکەوتوو نەبوون، لەئێستەدا پێیان وایە بەگرانکردنی کارەبا دەتوانن بەکارهێنانی کارەباکەم بکەنەوە تاکو کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد بکەن بۆ ٢٤ کاتژمێر بەڵام لەسەر گیرفانی خەڵک٫ ئەو خەڵکەی کەلە سێ مانگ دا یەک موچەی وەرگرتووە.

سۆران عومەر ڕونیشیکردەوە؛ لەم نێوەندەدا خەڵکی بەگشتی زەرەرمەندە٫ چونکە تاکو ئێستە کارەبا لەهەرێم تەنها بۆ ڕوناکی بەکارنایەت بەڵکو لەوەرزەکاندا بۆ گەرمکردنەوەو فێنکردنەوە بەکاردەهێنرێت، نەوت و غاز بەهاوڵاتی نادرێت بۆیە خەڵک بەدیلی کارەبای نیە تاکو کارەبا کەم بەکاربهێنێت. 


سۆران عومەر  ئەندامی پەڕلەمانی عێراق٫ باسی لەوەشکرد؛خەڵک پێویست ناکات پارەی ئاوو کارەبا بەحکومەت بدات تاکو هیچ موچەیەکی پاشەکەوتکراوو پێنەدراوی پاکتاو دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد،حکومەت قەرزاری خەڵکە تا قەرزەکەی نەداتەوە مافی ئەوەی نیە داوای پارەی هیچ خزمەتگوزاریەکی لێ بکات، هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو، هەر ئەم پرۆژە بوو کارەبای کارگەو بازاڕەکانی کرد بەبازرگانی و وایکردووە زۆر لە کارگەکان توشی داخستن بوون.