ڕوانگە - وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سنووری ناو بازنەی 120 مەتری پارێزگای هەولێر، تاقیکردنەوەیەک ئەنجام دەدات.

وەزارەتی کارەبا ئاشكرای كردووە كە ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی كاربەرێكەری هەرێمی کوردستان کە ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە.

ئەوەش خراوەتەروو :بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا  هەیە لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.