ڕوانگە -  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند؛" واشنتن ڕێگا بە تاران نادات هیچ بڕە یارمەتییەکی ئابوری و دارایی بدرێت و ئامانج لەم گوشارانەش کۆتایی هاتنی هەڕەشە ناوەکییەکانی ئێران و کەمکردنەوەی بەرنامەی موشەکی بالستییە.


تامی بروز  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕونیکردەوە؛"داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە کۆتایی بە پشتبەستن بە سەرچاوەی وزەی ئێران بێنێت.


بەم بڕیارەی ئەمریکا، عێراق بۆ دابینکردنی سووتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنەری کارەبا تووشی قەیرانێکی گەورە دەبێتەوە.