ڕوانگە - چاودێرانی سیاسی باس لەوەدەکەن کە کارەبای عێراق لە هاوینی داهاتوودا ڕووبەڕووی مەترسییەکی قووڵ دەبێتەوە. چونکە سەرەڕای ڕاگیرانی ئەو غازەی لە ئێرانەوە دەهات، ماوەی چەند مانگێکە کارەباکەیش ڕاگیراوە، هۆکاری هەموو ئەمانەیش ئەو ئابڵووقەیەیە کە ئەمریکا خستوویەتییە سەر غازی ئێرانی، ئەم هەنگاوانەی ئەمریکا بۆ سەر حکوومەت و گەلی عێراقە کە هەوڵیان داوە پەستانە نامرۆڤانەکانی دۆناڵد ترەمپ ڕەت بکەنەوە.
لەم چەند ڕۆژەدا بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە بڕینی کارەبا زیاتر بووە. بەم پێیە بێت بڕینی کارەبا لە وەرزی هاویندا زۆر زیاتر دەبێت. لە ئەنجامدا وا چاوەڕوان دەکرێت کارەبا ڕووبەڕووی هوورووژمی ڕەخنەکانی کۆمەڵگە ببێتەوە.
لوئەی خەتیبی وەزیری پێشووتری کارەبا پێشبینیی ئەو کارەساتەی کرد لە داهاتوودا بەرۆکی عێراقییەکان دەگرێت، بەتایبەت ئەگەر ڕێژەی کەمبوونەوەی کارەبا لە هاوینی داهاتوودا بۆ پەنجا لە سەد کەم ببێتەوە، ئەوا بڕی پێدانی کارەبا بۆ 12 کاتژمێر کەم دەبێتەوە. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: کەی عێراق دەتوانێت لەژێر هەژموونی ئەمریکا ڕزگاری ببێت؟

- ڕاپۆرت
- 37
March 10, 2025