ڕوانگە - مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کۆماری سووریا رێککەوتنێکیان واژۆ کرد، بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هەسەدە دەبێتە بەشێک لە دامەزراوەی ئەمنیی دەوڵەتی سووریا. 


دەقی رێککەوتنەکە: 


بە پێی کۆبوونەوەیەک کە لە نێوان سەرۆک ئەحمەد شەرع و سەید مەزڵوم عەبدی


لە رۆژی دووشەممە بەرواری 10ی ئاداری 2025 ، رێککەوتن لەسەر ئەمانەی خوارەوە:


1- مسۆگەرکردنی مافەکانی هەموو سووریاییەکان لە نوێنەرایەتی و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت بە بنەمای لێهاتوویی بێ رەچاوکردنی پاشخانی ئایینی و نەتەوەیی.


2- کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی ڕەسەنە لە دەوڵەتی سووریا و دەوڵەتی سووریا مافی هاوڵاتی بوون و هەموو مافە دەستوورییەکانی مسۆگەر دەکات.


3- راگەیاندنی ئاگربەست لە سەرتاسەری خاکی سووریا.


4- یەکخستنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی سووریا، بە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و کێڵگەکانی نەوت و گازەوە.


5- مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی هەموو ئاوارە سوریەکان بۆ شار و گوندەکانیان و دابینکردنی پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە.


7- ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشکردن و وتاری ڕق و هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سوریا.


8- لیژنە جێبەجێکارەکان کار و هەوڵ دەدەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەمساڵ تێپەڕ نەکات.