ڕوانگە-بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی چەند پرسێکی گرنگ بڕیارە ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی  پەیامنێری ڕوانگە، کۆبوونەوەکە بۆ قسەکردنە دەبارەی، خستنەڕووی دواپێشهاتی كۆبوونەوە هاوبەشەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق و نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

هەروەها خستنەڕووی دووپێشنیازی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەلایەتی (لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری ئەو كەمئەندامانەی پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە، 

هەبەگوێرەی زانیاریەکان یەکێکی دیکە لەو پرسانەی کە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت بریتییە لە رازیبوونی سندوقی پشتیوانی پرۆژەبچووكەكانی لاوان بۆ لێخۆشبوونی 100% یان 50% قیستی ماوە بۆ سودمەندانی كۆچكردوو، پاشان قسەکردن دەربارەی  دیاریكردنی رۆژەكانی پشوو و بۆنە فەرمییەكانە لە رۆژژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان.