ڕوانگە - سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بێ منەتی خۆی پیشاندا دەربارەی هەڕەشەکانی  ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمەەریکا و ڕایگەیاند لەگەڵ تۆدا دانوستان ناکەم

دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی‌ ئێران بەرامبەر بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند ئێستا کە هەڕەشە دەکەیت دانوستانت لە گەڵدا ناکەم و چیت لە دەست دێت بیکە.

وتیشی؛ کە هیچ کات لە ژێر گوشار و هەڕەشەدا دانوستان ناکەین.

لەبارەی هەڵسوکەوتەکانی ترەمپ بەرامبەر بە‌  زلێنسکی دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕونیکردەوە؛"  ئەو کارەی ترەمپ لە گەڵ زلێنسکی کردی، بە ڕاستی شەرمە بۆ مرۆڤ، کەسێک ئاوا قسە بکات ئەوە قبووڵکراو نییە.