ڕوانگە - وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛" مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرجەم وەزیرەکانی ڕاسپارد وەزارەتەکانیان لیستی مووچەی مانگی 3 بەپەلە ئامادە بکەن و بۆ بەغدای بنێرن.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند؛"مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم وەزیرەکانی ڕاسپارد وەزارەتەکانیان لیستی مووچەی مانگی 3 بەپەلە ئامادە بکەن و بۆ بەغدای بنێرن.
پێشەوا هەورامانی وتیشی؛" داوایشی لە سهرجەم وەەزارەتەکان کردووە لە ڕۆژانی پشوودا دەوام بکەن، بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت پێش جەژن مووچەی مانگی 3 دابەش بکرێت.