ڕوانگە - لەناو شاری کەلار و لە ترافیک لایتی نزیک مزگەوتی بوخاری دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"ئەمشەو (چوارشەمەمە) دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا و دۆدج لە ترافیک لایتی نزیک مزگەوتی بووخاری پێکیاندادا، بەهۆیەوە شۆفێری نیسان ناڤارا لەدایک بووی ١٩٧٤، برینداربوو.
وتیشی؛"ڕووداوەکە لەکاتێکدا ڕوویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری دۆدج لە گەڕکی کەلاری کۆنەوە بەئاراستەی بازاڕ ڕۆیشتووە و نیسان ناڤارا بەئاراستەی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب ڕۆیشتووە لە ترافیک لایتەکەدا پێکیانداداوە.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە؛"لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە، بۆزانینی هۆکاروچۆنیەتی ڕووداوەکە.