ڕوانگە - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتەکانی تر ئاگادار دەکاتەوە ئەوانەی داواکاریان بۆ زەمالەی خوێندن لە وڵاتی تورکیا لە رێگەی ئەم لینکە (https://turkiyeburslari.gov.tr/) پێشکەش کردووە.
هەروەها دەیانەوێت بخرێنە چوارچێوەی سکۆلەرشیپەکانی وەزارەتەکەمان کە ژمارەیان (١٣) کورسیە بۆ خوێندنی بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا، تکایە ئەم زانیاریانەی خوارەوە لە ڕێگەی ئیمێلی (relations.directorate@mhe-krg.org) تاکو ڕێکەوتى (2025/3/19) بۆ ڕەوانە بکەن، بۆ ئەوەی کاری پێویستی لە سەر بکرێت و چانسی وەرگرتنیان زیاتر بێت:
Full name:
Application No.:
Applied program:
Email address:
Telephone No.:
Copy of the application
تێبینى: تکایە هەموو ئەم زانیاریانەی سەرەوە بە یەک فایل (PDF) بۆمان بنێرنن، فایلەکەش بە ناوی پێشکەشکار بێت بۆ ئەوەی کاری لە سەر بکرێت و رەوانەی زانکۆی سەرەوە بکرێت.