ڕوانگە - شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات ڕۆژی 19ی ئەم مانگە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بێت، هاوکات پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد دەکرێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند؛" لە ئەنجامی کاریگەری و هاتنە خوارەوەی نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری باکور، پێشبینی دەکرێت لە رۆژی 19ـی ئاداری 2025وە شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە بەلاوازیش کاریگەری لەسەر ناوچەکانی دیکەی عێراق دەبێت."

وتیشی؛" کاریگەریەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بە قۆناغی جیاواز تا رۆژی 26ـی ئادار بەردەوام دەبێت."

ئەو کەشناسە باسی لەوەشکرد، لەگەڵ ئەو شەپۆلە پێشبینی كراوەدا، لە رۆژی (22ـی ئازار) بارستە هەوا ساردەکەی دەگاتە ناوچەکانی هەرێم و جارێکی دیکە کەشێكی سارد و زستانەی دەستپێدەکاتەوە و لەم قۆناخەشدا پێشبینی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان دەکرێت.