ڕوانگە - میدیایهكى ناودارى نزیك لهوهزارهتى دهرهوهى ئهمریكا، ڕایگەیاندووە، "پلان و ڕێگهچارهى گونجاو دانراوه بۆ كهمكردنهوهى نهمانى ههژمونى ئێران بهسهر عێراقهوه".
ئەەمڕۆپێنج شەممە ٢٠٢٥/٣/١٣ گۆڤاری فۆرن ئەفایرز کە نزیکە لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا،بڵاوی کردۆتەوە؛"حکومەتی ئێران لەدوای ڕوخانی ئەسەدو لاوازبونی حزبوڵڵای لوبنانی، هەژمونی کەمبوەتەوە، ئێستاش بەتەواوەتی وابەستەی عێراقە کە وەک دوا کارتی خۆی لەناوچەکەدا بەکاریدەهێنێت، بەتایبەتی لەڕوی ئابورییەوە، هاوكات واشنتۆنیش هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق دەقۆزێتەوە، چونكه عێراقیش ترسی هەیە ئەمریکا سزای بەسەردا بسەپێنێت، بۆ ئەوەی زیاتر فشار لەئێران بکات، بەتایبەتی لەڕوی ئابورییەوە."
وهكو گۆڤارەکە جهختیكردوهتهوه، "ئێستا حکومەتی ئەمریکا کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی هەژمونی ئێران لەعێراق، واشنتۆنیش ئەمە دەکات نەک لەڕێگەی هێرشی سەربازیی دژی ئێران لە عێراق، بەڵکو لە ڕێگەی بەکارهێنانی دیپلۆماسییەکی چڕو هەڕەشەی سزا کە ڕێگریی لە ئێران دەکات عێراق وەک سەرچاوەیەکی دارایی بەکاربهێنێت.
هەروەها ئاماژەی بەەوەشکردووەە، ئێستا عێراق وەک مانگایەکی شیردەرە بۆ ئێران، بەڵام لەڕێگەی فشاری ڕاستەوخۆی ئەمریکاوە دەبڕدرێت، کە بریتی دەبێت لە"سەپاندنی سزاو بەئامانجگرتنی بەرژەوەندیی گروپە چەکدارەکانى لایەنگری ئێران".
گۆڤارەکە لهكۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا ئهوهشى باسكردوه، "حکومەتی ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی سەرنجی تەواوی لەسەر عێراق نییە، بەڵام بڕیاریداوە عێراق لەژێر دەستی ئێران دەربهێنێت، ئێران بەمزوانە عێراق لەدەستدەدات، ئەمریکاش گەورەترین هەژمونی دەبێت لەناوچەکەدا".