ڕوانگە- وابڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستی موچەی مانگی 3ى فهرمانبهرانى ههرێم ڕەوانەی بهغدا بكرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد، لەڕۆژی یەکشەممەو دوشەممەی هەفتەی داهاتوو وەزارەتەکان لیستی موچە بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرن، هەوڵدەدرێت ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو لیستی موچەی مانگی سێ ڕادەستی بەغدا بکرێت.
بهوتهى ئەو سەرچاوەیە، تائێستا هیچ وەزارەتێک لیستی موچەی بۆ وەزارەتی دارایی ههرێم نەناردوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای زیاتر لە 35 ڕۆژ لەدابەشکردنی موچەی مانگی یەک، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی بەدابەشکردنی موچەی مانگی دوی موچەخۆران کردوه.