ڕوانگە - وەزیری دەرەوەی تورکیا داوا لە دیمەشق دەکات مافی کورد بدات و ئاماژەش دەدات بە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی ئەمداواییە لە سووریا.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای گەڕانەوەی لە سەردانەکەی بۆ سووریا ڕایگەیاند" دەربارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات، پرسیاری زۆریان لە ئەحمەد شەرع کردووە".

وەزیری دەرەوەی تورکیا هیواشی خواست ئاوارەکانی کورد و عەرەب بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و وتیشی" ئامۆژگاری دیمەشقمان کردووە مافی کورد بدات، بەڵام بیر لەوە ناکاتەوە ئۆتۆنۆمی بە کورد بدرێت".

هاکان فیدان جەختیشیکردەوە کە دەبێت ژێرخانی "تیرۆر” لە سووریا هەڵبوەشێتەوە.

سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەمداواییە سووریا و هێرشکردنە سەر عەلەوییەکان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەدوورینەزانی ڕووداوی هاوشێوە دووبارە ببێتەوە،