ڕوانگە - ئەنجومەنى سوریاى دیموکرات (مەسەدە) رایگەیاند، بەو دەستوورەوە پابەند نابین کە ئەحمەد شەرع ئیمزاى لەسەرکرد.

مەسەدە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەحمەد شەرع، سەرۆکى راگوزەرى سوریا هەمان رەفتارى بەشار ئەسەد سەرۆکى پێشووى وڵاتەکە دووبارە دەکاتەوە.

مەسەدە راشیگەیاندووە، ئەو یاسا و رێسایەى لە دەستورەکەى ئەحمەد شەرعدایە، هیچ جیاوازییەکى نییە لەگەڵ ئەو دەستوورەى بەشار ئەسەد ئیمزاى لەسەر کردبوو.

دەشڵێت، ئەو دەستوورەى بۆ قۆناغى راگوزەرى سوریا نووسراوە، ناشەرعییە و لەگەڵ رێککەوتنەکەى نێوان مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع کە لە چەند رۆژى رابردوودا کرا یەکناگرێتەوە.

مەسەدە دووپاتیدەکاتەوە، بەهیچ شێوەیەک بەو دەستوورەوە پابەند نابن و دانى پێدا نانێن.