ڕوانگە- لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی  کورڕستان لەڕێگەی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکارییەوە دوا لە   کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان  دەکات ئەوانەی بەهۆی  بەشداریان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن، ڕۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند؛"

لەگەڵ ئەوەی بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراومان ڕۆژی یەک شەممە ( ١٦ ) ی ئازار مووچەی مانگی شوباتی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت، بۆ ئەو بەڕێزانەی لەو ڕۆژەدا بەهۆی بەشداریان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن، ڕۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن 


وەزارەتی دارایی ڕونیشیکردوە؛" سەرجەم بانکەکانی سەر بەوەزارەتمان لە خزمەت کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبن .