ڕوانگە – کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندی بەڵێنەکانی خۆیەتی لە بارەی ڕێککەوتنی  لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا لەبارەی  گرێبەستی هەناردەی کارەبا بۆ عێراق  و  ئامادە نییە  پشت لەو گرێبەستە بکات.


مستەفا مەشهەدی ڕەجەبی بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابینکردنی کارەبای ئێران (تەوانیر) سەبارەت بە کۆتایی ماوەی بەخشینی هاوردەی کارەبای ئێران لە لایەن عێراقەوە بە پێی بڕیاری ئەمریکا، وتی: ئێران و عێراق گرێبەستێکی هاوبەشیان لە بواری کارەبادا هەیە کە درێژەی هەیە و هەربۆیە بە پێی بەڵێنەکان و ئەو ڕێکەوتنەش، هەناردەی کارەبا لە ئێرانەوە بۆ عێراق بەردەوام دەبێت.


ڕایشیگەیاند؛" بە پێی دانوستانەکانی نێوان هەر دوو وڵات، بڕیار دراوە قەرزی هەناردەی کارەبای ئێران لە لایەن عێراقەوە بدرێتەوە و بەشێکی ئەو قەرزانەش لە مانگی ڕابردوودا دراوەتەوە.