ڕوانگە - لەسەردانەکەی ئەمڕۆیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی پردی تەنگی سەید محەمەدی لە پارێزگای هەڵەبجە دانا.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛"پردی تەنگی سەید محەمەد پڕۆژەیەکی ستراتیژییە، پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە، بە درێژی ٦٠٠ مەتر دەبێتە یەکێک لە گرنگترین پردەکانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی؛"بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ بەردی بناغەکەیمان دانا و لە ماوەی ٩٠٠ رۆژدا و بە گوژمەی نزیکەی ٢٧ ملیارد دینار جێبەجێ دەکرێت.
قوباد تاڵەبانی ڕونیشیکردەوە؛"لە سەردانەکەمدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بەدواداچوونم کرد بۆ چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی کارکردن لە پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجە، خۆشبەختانەکارەکان بە باشی بەڕێوەدەچێت و ساڵی داهاتوو دەکەوێتە خزمەتی جوتیارانەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد،ئەم پڕۆژەیە کە تێچووەکەی لە داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی دابین کراوە، خزمەتێکی گەورە بە گەشەپێدانی کەرتی کەشتوکاڵی هەڵەبجە دەکات و ساڵانە جگە لە وەرگرتنی ٤٠ هەزار تەن گەنم، ١٠ کۆگاشی بۆ وەرگرتنی دانەوێڵەکانیتر هەیە.