ڕوانگە - دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/٣/١٦ بافڵ تاڵەبانی،سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە پیرمام و بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕوانگە؛" کۆبونەوەکە بۆگفتووگۆکردنە لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
 
لەڕابردودا لیژنەی دانوستکاری سەربە یەکێتی و پارتی چەندجارێک  کۆبوونەتەوە و تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
 
بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕوانگە، یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی نێوان هەردولا قسەکردنە لەسەر  خۆئامادەکردن بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکان و مامەڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵیان.