ڕوانگە-دوای برینداربوونی لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک لەڕووداوێکی هاتووچۆدا، کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"ئەمشەو (یەک شەممە) لە ناوشاری کەلار و لە گەڕەکی گۆران ماتۆڕسکیلێک لە ئافرەتێک دەدات و پاشان وەردەگەڕێت، بەهۆیەوە هەردوکیان بەسەختی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران."
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕوونیکردەوە؛"بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، کەمێک پێش ئێستا ماتۆڕ سوارەکە گیانی لەدەستدا."