ڕوانگە-ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یادی 37 ساڵەی کارەساتی بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە لە لایەن ڕژێمی بەعسی ڕووخاوەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی ئیسماعیل بەقایی دا هاتووە؛” 37 ساڵ بەر لە ئێستا دانیشتووانی هەڵەبجەی بێ تاوان، بە چەکی کیمیای ڕژێمی بەعس کرانە ئامانج، لە بۆردومانەکەدا دەیان هەزار هاووڵاتیی بێتاوان گیانیان سپارد و بەشێکی زۆریشیان تووشی برینێکی هەمیشەیی بوون.
لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو؛” ئێرانییەکان و بە تایبەت خەڵکی شاری سەردەشت و بەشێکی زۆر لە سەرباز و خەڵکی سڤیل، کە لە ماوەی شەڕی سەپێندراوی 8 ساڵەی عێراق و ئێران بە چەکی کیمیایی هێرشیان کرایە سەر، له قووڵایی دڵەوە لە ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی هەڵەبجە تێدەگەن “.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕونیشیکردەوە ” تێپەڕبوونی کات ناتوانێت لە قیزەونی ئەم تاوانە بەرامبەر بە خەڵکی هەڵەبجە و داواکاری دادپەروەری بۆ شارەکە کەم بکاتەوە.