ڕوانگە-هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر حوسییەکانی یەمەن بەردەوامی هەیە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە ئێران کرد دەستبەجێ پشتیوانی بۆ حوسییەکان ڕابگرێت.
پیت هێگسەت، وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هێرشکردنە سەر حوسییەکان تا ئەو کاتەی هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکان ڕادەگرن.
لە بەرامبەریشدا، عەبدولمەلیک حوسی سەرکردەی گروپی حوسییەکانی یەمەن جەختیکردەوە، کەشتییەکانی ئەمەریکا لە دەریای سوور بکەنە ئامانج وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا.
لای خۆشیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە ئێران کرد دەستبەجێ پشتیوانی بۆ حوسییەکان ڕابگرێت.
ئەمڕۆ، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، کە ئەمریکا بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی دژ بە گروپی حوسیەکانی سەر بە ئێران.