ڕوانگە-وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛"فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین کە وڵاتی کۆریاى باشور لە چوارچێوەى یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی کۆریا (KONC) و کۆمپانیای پەرەپێدانی کۆریای باشور (KDI)، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران چەند دەرفەتێکی خوێندن لە وڵاتی کۆریای باشور بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر (سیاساتى گشتى، سیاساتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى و خاوەندارێتی فکری و زانستی داتا بۆ سیاسەتی گشتی و بەرێوەبردن و سیاسەتی گشتی و بەرێوەبردن) و دکتۆرا ( سیاسەتی گشتی و سیاسەتی پەرەپێدان و سیاسەتی گشتی و پەرەپێدان) بەم شێوەی خوارەوە ڕادەگەیەنێت:

هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشور هەیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانێت داواکاريەکەی بۆمان بنێرێت.

1. ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.

2. دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• دەبێت کۆ نمرەی ماستەری لە (٧٠) کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی کۆریا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

تێبینی:

- هەرکەسێک مەرج و رێنماییەکانى تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
- تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- پێشکەش کردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی تر یا لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەکەی تر جیاوازە، تکایە بەر لە پێشکەش کردن بە وردی سەرنجی مەرج و رێنماییەکان بدەن.

- دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://scholarship.digital.gov.krd/#/login

- بۆ ئەو بەڕێزانەی داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان، دەبێت تاکو رۆژی کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2025/3/19) ئەم زانیاریانەى خوارەوە بەئیمێل بۆ بنێرن:
(relations.directorate@mhe-krg.org):

- نوسراوی لاری نەبونی فەرمانگەکەی.
- ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
- شوێنی کار.
- پێگەی لە شوێنی کار.
- بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر لە بواری ...
- ئیمێل
- تەلەفۆن

تێبینی گرنگ: لە بابەتی ئیمێلەکە بنوسن زەمالەی کۆریای باشور یا (South Korea Scholarship)